تشرینی یه‌که‌م 23, 2019 10:10 Asia/Tehran
  • سوپای سوریا، جاددەیەکی ستراتژیک لە باکوری ئەو وڵاتەی کۆنترۆڵ کردەوە

سوپای سوریا بەچوونەنێو چەند گوند لە گردووپەڕی "تەل تەمر" لە پارێزگای حەسەکە توانی بەشی زۆری شاڕێی حەسەکە بۆ ڕەققە لەسنوری باشوریی تورکیا کۆنترۆڵ بکاتەوە.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە سانا، چەند یەکەیەکی سوپای سوریا بە جێگیربوون لە جاددەی "حەسەکە-ڕەققە" زیاتر لە ٦٠ لەسەتی ئەو جاددە ستراتژیکییەیان کۆنترۆڵ کردەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە هێزەکانی سوپای سوریا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ توانیان بچنە نێو حەوت ئاوایی لە باکوری رۆژاوای پارێزگای حەسەکەو کۆنترۆڵی ئەو گوندانە بگرنەدەست.

لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک(هەسەدە) لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند، لەڕەوتی تێکهەڵچوونەکانی٢٤کاژێری ڕابردوو لەگەڵ هێزەکانی سوپای ترکیا یازدە کەس لە ئەندامانی هەسەدە کوژران و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون. هێزەکانی سوریای دیموکراتیکیش ژمارێک لە هێزەکانی سوپای ترکیایان کوشت وبریندار کردو بڕێکی زۆر لە چەکئامێرەکانی ئەوانیان تێکشکاند.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، سێ کۆپتەری سەربازیی ڕووسیا لە پێگەی ئاسمانیی "تەبەقە" هەڵکەوتوو لە سوریا کە پێشتر لەلایەن سەربازانی داگیرکەری ئەمریکی چۆڵ کرابوو، نیشتنەوە.

لەدوو حەوتەی ڕابردوودا چەکدارانی ئەمریکی چوار پێگەیان لەباکوری سوریا چۆڵ کردووە.

سەرپەیڤ