تشرینی یه‌که‌م 24, 2019 07:20 Asia/Tehran
  • ستایشی کوردانی سووریا لە ڕووسیا لە بەر ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ تورکیا

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) شەوی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ستایشی ڕۆڵی ڕووسیای کرد لەمەڕ ڕاگرتنی شاڵاوەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرکردایەتیی گشتیی هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە) لەم بەیاننامەیەدا ڕایگەیاندووە کە، لە وتووێژی سێرگێئی شۆیگۆ وەزیری بەرەڤانی و والری گراسیمۆف سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ڕووسیا، ستایشی ڕۆڵی مۆسکۆ کراوە سەبارەت بەو ڕێککەوتنەی کە دەبێتە هۆی ڕاگیرانی شاڵاوەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا.

ڤلادیمیر پوتین و ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا ڕۆژی سێ شەممە لەپاش دسدارێکی شەش کاژێرە لە شاری سوچیی ڕووسیا لێک گەیینامەیەکی دە بڕگەیییان سەبارەت بە ڕەوشتی ئاسایشتیی باکووری سووریا واژۆ کرد.

لەپاش واژۆ کرانی ئەم ڕێککەوتننامەیە سێرگئێی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا باسی کۆتایی هاتنی شاڵاوە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری سووریای کرد.

سەرپەیڤ