کشانەوەی ھێزەکانی ھەسەدە لە ناوچە سەرسنوورییەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i370686-کشانەوەی_ھێزەکانی_ھەسەدە_لە_ناوچە_سەرسنوورییەکانی_باکووری_ڕۆژھەڵاتی_سووریا
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی کشانەوەی شەڕڤانانی کوڕد ناسراو بە ھێزەکانی سووریای دیموکراتی کرد لە بنکەکانیان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2019 11:01 Asia/Tehran
  • کشانەوەی ھێزەکانی ھەسەدە لە ناوچە سەرسنوورییەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی کشانەوەی شەڕڤانانی کوڕد ناسراو بە ھێزەکانی سووریای دیموکراتی کرد لە بنکەکانیان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی فارس ، ناوەندی ناسراو بە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاند: دوابەدوای ڕێککەوتنەکەی نێوان سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا، ھێزەکانی سووریای دیموکرات شەوی پێنج شەممە بنکەکانیان لە دەرباسییە و عامودا لە پارێزگای حەسەکە لە نزیک لێواری سەرسنووریی لەگەڵ تورکیا چۆڵ کرد.

«ڤلادیمیر پوتین» و «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا ڕۆژی سێ شەممە لەپاش دیسدارێکی شەش کاژێرە لە شاری سوچیی ڕووسیا لێک گەیینامەیەکی دە بڕگەیییان سەبارەت بە ڕەوشتی ئاسایشتیی باکووری سووریا واژۆ کرد.

بە پێی ئەم ڕێککەوتنە یەکینەکانی پاراستنی گەل «یەپەگە» لە ماوەی ١٥٠ کاژێردا ٣٠ کیلومەتر لە سنووری نێوان سووریاو تورکیا دەکشێنەوەو ھێزە ئاسایشتییەکانی تورکیاو ڕووسیا گەشت لێدانی ھاوبەشیان لەم ناوچەیەدا دەست پێ دەکەن.

لەپاش واژۆ کرانی ئەم ڕێککەوتننامەیە سێرگئێی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا باسی کۆتایی هاتنی شاڵاوە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری سووریای کرد.