دیمەشق: بە پاشەکشەی کوردەکان، تورکیا بیانوویەکی بۆ دەستدرێژی بۆ نامینێتەوە
سوریا پاشەکشەی شەرڤانە کوردەکان لە سنووری تورکیای وەک نەمانەوەی بیانووی ئەم وڵاتە بۆ درێژەی دەستدرێژی بۆ سەرخاکی سوریا زانیوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند پاشەکشەی شەرڤانە کوردەکان بۆ قووڵایی ٣٠ کیلومەتری سنووری تورکیا کەبەهەماهەنگی سوپای سوریا ئەنجامی گرتووە، بیانووی سەرەکی دەستدرێژی زاڵمانەی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریای لەناوبرد.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا جەختیکرد، دیمەشق بۆ پێشوازی لە ڕۆڵەکانیی و بە ئاراستە کردنیی یارمەتییەکانی پێویست بە ئەوان هەوڵ ئەدات تا جاریکی تر متمانەیان بێت لە هاودەنگی و یەکپارچەیی لە کۆمەڵگای سوریا دا. سەرەڕای ڕێککەوتنیی نێوان "ویلادیمیر پوتین"و "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆمارانی ڕوسیا و تورکیا لە ١٧ ئۆکتۆبر لە شاری سووچی، و ڕاگەیاندرانیی ئاگر بڕ لە باکووری سوریا و پاشەکشەی هێزە کوردەکان لەم ناوچەیە، پەلامارەکانی سوپای تورکیا هەروا بەردەوامە.
سوپای تورکیا لە چوارشەممە ٩ـی ئۆکتۆبر بە بیانووی پاکتاو کردنیی سنووری سوریا و تورکیا لە شەرڤانە کوردەکان کە ئانکارا ئەوان بە ترۆریست لە قەڵەم ئەدات، بە فەرمانی ئەردوغان هەڵیانکووتایە سەر باکووری سوریا.