ڕاگەیەندرانی ئامادەبوونی کورد بۆ پەیوەست بوون بە سوپای سووریا
ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لقی سیاسیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاندووە، کورد ئامادەیە ئەگەر بێتو لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق دا ڕێک بکەوێت بە سوپای سووریاوە پەیوەست ببێت.
ئیاهام ئەحمەد سەرۆکی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ئەمڕۆ هەینی لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ڕووسیی سپۆتنیک وتی: پەیوەست بوونی کورد بە سوپای سووریاوە لە ماوەی یەک و دوو ڕۆژدا مسۆگەر نابێت و ئەمە پێویستی بە دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی دایە، بەڵام کورد ئامادەیە بە سوپای سووریاوە پەیوەست ببێت.
هێزەکانی سووریای دیموکرات نایراو بە هەسەدە ڕۆژی چوارشەممە بانگێشتنی دەوڵەتی سووریا لە کوردی بۆ پەیوەست بوون بە سوپای ئەم وڵاتە ڕەت کردبووەوە.
ئیلهام ئەحمەد لەم بارەیەوە وتوویەتی: لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرەڤانیی سووریادا شەڕڤانانی کورد وەکو تاوانبار کراونەتە بەردەنگ و هەر لە بەر ئەمەش هەسەدا ئەو بانگێستنەی ڕەت کردەوە.
وەزارەتی بەرەڤانیی سووریا شێ شەممەی ڕابردوو لە بەیاننامەیەک دا داوای لە هێزەکانی سووریای دیموکرات کرد بوو کە بۆ بەرنگار بوونەوەی تورکیا بچنە ڕیزی سوپای وڵاتەکەیانەوە.
هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا ڕۆژی چوارشەممە نۆھەمی ئۆکتۆبەر لە ئەنجامی سەرشۆڕکردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پێداگرییەکانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکاراو بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریزم و پاکتاوکردنی سنوورەکانی نێوان سووریاو تورکیا لە شەڕڤانانی کورد ، دەستی پێکرا، کە دوابەدوای ڕێککەوتنەکەی نێوان مۆسکۆو ئانکارا بە شێوەی کاتی کۆتایی پێ ھات و پێنج ڕۆز دەرفەت درایە شەڕڤانانی کورد کە هەتا قوڵایی 32 کیلومەتریی سنوورەکانی تورکیا بکشێنەوە.
دوابەدوای ئەم ئاگربڕە پێنج ڕۆژەیە لە باکووری سووریا و واژۆکرانی ڕێککەوتننامەی نێوان ڕووسیاو تورکیا لە سوچی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا، هێزەکانی هەسەدە دەستیان کرد بە کشانەوە لەو ناوچە دیاریکراوانە. سەرباری ئەمەش کاربەدەستانی تورکیا جەختیان کردووە کە ھەتا کاتی چەسپێندرانی ئاسایشتی باکووری سووریا لەو وڵاتەدا دەمێننەوە. ئەم ئۆپراسیۆنەی تورکیا لەگەڵ ئیدانەکرانی جەماوەرو دەوڵەتی سووریاو ھەروەھا کۆمەڵگای جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.