تشرینی دووه‌م 16, 2019 07:09 Asia/Tehran
  • UN: ١١  ملیۆن سوریایی  پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە

جێگری سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری مرویی رۆژی هەینی رایگەیاند ، ١١ ملیۆن سوریایی لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی ھەیە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،  مارک لۆکۆک  بە راگەیاندنی ئەم ئامارە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی ویست بەرنامەی فریاگوزاریی بە خەڵکی سوریا لە رێگەی سنوورەکانەوە کە لە مانگی  دیسامبری داھاتوودا کۆتایی دێ ، درێژ کەنەوە . 

جێگری سکرتێری گشتییی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری مرۆیی ، وەستانی یارمەتیەکانی بە ھۆی بڵاوبونەوەی نەخوشیەکان و برسیەتی لە سوریا زانی و گوتی : وەستانی ھەڵمەتی   ھاوکاری کردنی خەڵکی سوریا بە تایبەت ئێستا  کە وەرزی زستان نزیکە دەبێتە ھوی بەدیھاتنی شەپۆلی نوێی پەنابەران و قەیرانێکی دیکە لە ناوچەکەدا بەدی دێنێ .