تەقینەوە لە شاری جرابلۆس لەباکوری سوریا
تشرینی دووهم 20, 2019 09:25 Asia/Tehran
تەقینەوەی ماتۆڕ سکلیتێکی بۆمبڕێژکراو لەشاری جرابلۆس لە گردووپەڕی ڕۆژهەڵاتیی حەڵەب لەباکوری سوریا، کوژرانی کەسێکی سیڤیل و برینداربوونی چەند کەسی دیکەی لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، هێزە ئاسایشییەکانی شاری جرابلۆس توانیان دەست بەسەر بۆمبێکی دانراوی دیکە لەماتۆڕ سکلیتی دووهەمدا بگرن و پووچەڵی بکەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوە میدیایەکانی سوریا ڕایانگەیاند، سوپای ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە لە ئاواییەک لە ریفی باشوری حەسەکە لەباکوری سوریا، ئۆپراسیۆنی هێلی بۆرنیان ئەنجامدا و دوو کەسیان قۆڵبەست کرد.
جارێ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەو ئۆپراسیۆنە، بڵاو نەکراوەتەوە.
سەرچاوە سوریەکان ڕایانگەیاند، سوپای ئەو وڵاتە بە جێگیرکردنی ژمارێکی زۆرتر لە هێزەکانی لەباکوری رۆژاوای حەسەکە، پێگەکانی لە دوو ئاوایی "ئەلدشیشە" و"ئەلتەویلە" بەهێز کردووە.