دوو کوژراو و چەند بریندار لە ئەنجامی پەلاماری رژیمی زایۆنی بۆسەر گردووپەڕی دەمشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i372143-دوو_کوژراو_و_چەند_بریندار_لە_ئەنجامی_پەلاماری_رژیمی_زایۆنی_بۆسەر_گردووپەڕی_دەمشق
لە ئەنجامی پەلاماری رژیمی ئیسرائیل بۆسەر گردووپەڕی دەمشقی پایتەختی سوریا، دوو کەسی سیڤیلی سوری کوژران وچەند کەسیش بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 20, 2019 13:01 Asia/Tehran
  • دوو کوژراو و چەند بریندار لە ئەنجامی پەلاماری رژیمی زایۆنی بۆسەر گردووپەڕی دەمشق

لە ئەنجامی پەلاماری رژیمی ئیسرائیل بۆسەر گردووپەڕی دەمشقی پایتەختی سوریا، دوو کەسی سیڤیلی سوری کوژران وچەند کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، رژیمی زایۆنی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە لە دەسدرێژکاریەکی نوێ بۆسەر سوریا، بە چەند رۆکێت گردووپەڕی دەمشقی کردەئامانج.

هەواڵدەریی فەرمی سوریا(سانا) بەپشت راست کردنەوەی ئەو پەلامارە، هەواڵی بەرپەرچدرانەوەی دەسدرێژکارانی ئیسرائیلی لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای سوریای بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: دوو شارومەندی سوری لەو پەلامارەدا گیانیان لەدەست داو چەند کەسیش بریندار بوون.

بەقسەی سەرچاوەیەکی سەربازی سوری، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لە دوو میحوەرەوە جەولانی داگیرکراو و مەرجەعیونی لوبنان، دەورووبەری شاری دەمشقی مووشەکباران کرد کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوریا زۆربەی مووشەکەکانی پێش ئەوەی وە شوێنی ئامانج بکەوێ، تێکشکاند.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، پارچەیەکی یەکێک لە مووشەکەکانی دەسدرێژکاری ئیسرائیل وە ماڵێک کەوت لە شارۆچکەی سەعسەع لەباشوری رۆژاوای دەمشق و وێران بوونی ماڵەکە و گیان لەدەستدانی دوو کەس وبرینداربوونی چەند کەسی دیکەی لێکەوتەوە.