فەیسەڵ میقداد ": ڕژێمی زایۆنیستی هۆکاری ناپاوەجیی وبێ سەقامی ناوچەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i372149-فەیسەڵ_میقداد_ڕژێمی_زایۆنیستی_هۆکاری_ناپاوەجیی_وبێ_سەقامی_ناوچەیە
وەزیریاری کاروباری دەرەوەی سووریا وتی: ڕژێمی زایۆنیستی هۆکاری سەرەکی بێ سەقامی وپیلانەکانە کە دژی سووریا ووڵاتانی تری ناوچە ئەنجام دەبێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 20, 2019 13:05 Asia/Tehran
  • فەیسەڵ میقداد

وەزیریاری کاروباری دەرەوەی سووریا وتی: ڕژێمی زایۆنیستی هۆکاری سەرەکی بێ سەقامی وپیلانەکانە کە دژی سووریا ووڵاتانی تری ناوچە ئەنجام دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ چوارشەممەی هەواڵدەری فارس، " فەیسەڵ میقداد" جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا وتی: ئیسرائیل ، لە تیرۆریستەکان وهەموو کەسانێک کە لەدووی لەناوبردنی یەکپارچەیی خاکی سووریا ویەکیەتی خەڵکی ئەم وڵاتەن ، پشتیوانی دەکات. جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە تورکیا بە بیانوی جۆربەجۆردرێژە ئەدات بە دەسدرێژی خۆی لە باکووری سووریا ، وتی: خەڵکی سووریا لە وڵاتەکەیان لە بەرامبەر داگیر کەران پاسەوانی دەکات. میقداد بە پیداگری لەسەر ئەمەکە نەتەوە وسوپای سووریا بە داگیر کاریەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ، تورکیا وئەمریکا بەربەرەکانێ دەکەن ، لە ئاکار وڕەفتار وپیودانگەکانی دوفاقانەی شەڕڤانانی کورد بەناوی " هێزەکانی سووریای دێموکراتێک "و" بەردەوامی وابەستە بوونیان بە ئەمریکا ڕەخنەی گرت ووتی: هیچ کەسێکی نیشتمان خواز کە بە یەکپارچەیی خاک ، سەربەخۆیی ودەسەڵاتدارەتی وسەروەری نیشتمانی بڕوای هەیە ، خۆیان بە پشتیوان و لاینگری گەڵاڵەکانی ڕۆژئاوایی نازانن. جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا وێڕای داواکاری لە نەتەوەی سووریا بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ پیلانەکانی دوژمنان، مەبەست لەم گەڵاڵانەی بەدی هاتنی مەبەست وئامانجەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە زانی ووتی: هاوکاری لەگەڵ بیانیەکانی دژی سەرزەوینی دایکیەتی ، تاوانە وهیچ ناوێکی تری نیە.