تشرینی دووه‌م 20, 2019 17:27 Asia/Tehran
  • درێژەی کردەی دەس تێوەردەرانەی فەڕەنسا لە سووریا

میدیایەکی بیانی، ڕایگەیاند؛ ئامادەبوونی سەربازانی فەڕەنسی لە سووریا بەپاڵپشتیی سەربازانی ئەمریکی درێژەی دەبێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵی تورکیا، نزیک بە٢٠٠کەس لە هێزە تایبەتیەکانی فەڕانسەو سەربازانی ئەو وڵاتە لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرکردایەتی ئەمریکا ئێستا لە چوار ناوچە لەپارێزگاکانی دێرەزوور، حەسەکەو ڕەققەی سوریا ئامادەن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ناوچە ناوبراوەکان لەژێر چاودێریی شەڕڤانانی کورد دایەو سەربازانی فەڕەنسی لەو ناوچانە، دەست دەکەن بە ڕاهێنان و مەشق کردن بەو هێزانە.

سەربازانی فەڕەنسی، لە پێگە سەربازیەکانی ئەمریکا جێگیرن.

هاوپەیمانیی بەناو دژە داعش لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا، بەئامانجی بانگەشەبۆکراوی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستانی جێگیر لە عێراق و سوریا پێکهات.

هاوپەیمانی ئەمریکی لە ئاگۆستی٢٠١٤وە هەتا کۆتایی مانگی ئاڤریلی٢٠١٩، زیاتر لە٣٤هەزار جارهێرشی ئاسمانی بۆسەر سوریاو عێراقی ئەنجام داوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە بەپێی ڕاپۆرە فەرمییەکان، ئەمریکاو هاوبەشە رۆژاوایی و عەرەبیەکانی ئەو وڵاتە لە پێکهێنەران و لاگرانی سەرەکیی دراڤی و چەکئامێریی گرووپە ترۆریستییەکان لەوان داعش دێنە ئەژمار.

سەرپەیڤ