تشرینی دووه‌م 22, 2019 17:58 Asia/Tehran
  • بەرپەرچدانەوەی پەلاماری دەس و پێوەندیەکانی پارتی تورکستانی لە لازقییەی سووریا ؛ ١٥ ترۆریست کوژران و بریندار بوون

دەس و پێوەندییەکانی پارتی تورکستانی لە باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگای لازقییەی سووریا بەنیازبوون هێرش بکەنە سەر بنکەو پێگەکانی سوپای ئەو وڵاتە کە ئەو هێرشانە بەرپەرچ درایەوەو دەیان تیرۆریست کوژران یان بریندار بوون.

ژمارێک لە هێزەکانی سوپای سوریا سەرلەئێوارەی رۆژی پێنج شەممە لەگەڵ ترۆریستانی سەربە گرووپی ناسراو بە "حیزبی ئیسلامیی تورکستانی" لە پارێزگای لازقییە هەڵکەوتوو لە رۆژاوای ئەو وڵاتە تێکهەڵچوون.

ئەو تێکهەڵچوونە لە میحوەرەکانی شارۆچکەی "کنسبا" و"رویسە ئەلمەلک" لەباکوری رۆژهەڵاتی لازقییە ڕووی دا.

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیاش کاروانێکی سەربازیی حیزبی تورکستانی کە لە "جسر الشغور" بەرەو بەرەکانی ئۆپراسیۆنیی باکوری رۆژهەڵاتی لازقییە بەڕێوەبوو، بۆردومان کرد.

دەس وپێوەندییەکانی پارتی تورکستانی بەنیازبوون لە ترۆریستانی چینی ئامادە لەو ناوچەدا داکۆکی بکەن. دەس وپێوەندییە تورکستانی و چینیەکان، گرینگترینی ئەو ترۆریستانەن کە لەتەنیشت ترۆریستانی چچەنی و ئۆزبەکدا دەوری سەرەکیان گێڕا لە داگیرکردنی دەم و دەزگە سەربازیەکانی باکور و باکوری رۆژاوای سوریا.

حیزبی تورکستانی لەباری بڕوایی لە گرووپی ترۆریستیی بەرەی نوسرە نزیکە.

سەرپەیڤ