زاڵبوونەوەی ئەرتەشی سووریا بەسەر شارۆچکەیەکی ستراتیژی دیکە لە دەورووبەری دەڤەری "ئیدلێب"
ئەرتەشی سووریا لەمیانەی بەردەوامکردنی پێشرەویەکانی لە دەورووبەری لای باشووری دەڤەری "ئیدلێب" زاڵ بوونەوە بەسەر شارۆچکەی گرینگ و ستراتیژی "سیر".
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر لەکاتێک دا ئەرتەشی سووریا زاڵ بۆوە بەسەر شارۆچکەی سیری وڵاتەکەی دا کە هاوکات هەر ئەو هێزانە ڕۆژی دووشەم توانی بوویان شارۆچکەکانی "ئوم خەلاخیل" و "زرزوور"ی هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلیب لە چنگ ڕەشەکوژەکان ڕزگار بکەن.
ئەرتەشی سووریا قۆناغی دووهەمی ئۆپەڕاسیۆنەکەی خۆی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی ئیدلێب" لە ڕۆژی ١٦ ی مانگی نوامری ئەمساڵەوە بە پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی بەربڵاو دەست پێ کردو تاکوو ئێستا دەسکەوتگەلێکی زۆری لەمیانەی شەر بەدژی ڕشەکوژەکان لەو ناوچە دا وەدەست هێناوە
بەشارئەسەدی سەروک کۆماری سووریا بەرلەمە ڕایگەیاندبوو بەرەی شەڕی ئێدلیب سەرەکی ترین و دوایین بەرەی شەڕە بۆ کۆتایی هێنان بە خۆحەشاردانی ڕەشەکوژەکان لە وڵاتەکەی