سوریا چەن فڕۆکەی بێسەرنشینی تیرۆریستانی خستە خوار
کانونی یهکهم 02, 2019 07:41 Asia/Tehran
بەرگری ئاسمانیی سوریا شەوی رابردوو چەند فڕۆکەی بێسەرنشینی تاقمە تیرۆریستیەکانی لە دەوربەری شاری حەمای رۆژاوای ئەم وڵاتە خستە خوارەوە .
بە پێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین ، ئەم فڕۆکانە لە دەوربەری فڕۆکەخانەی شاری حەما کەوتنە خوار .
بەرگری ئاسمانیی سوریا مانگی رابردووش چەند فڕۆکەی سەر بە تا قمە تیرۆریستیەکانی لە نزیک بنکەی حەمیمیم لە پارێزگەی لازقیە بەردابووەوە .
قەیرانی سوریا لە ساڵی 2011وە بە هێرشی بەرفراوانی تاقمە تیرۆریستیەکانی بەر داکۆکی ئەمریکا و سعودی و هاوپەیمانەکانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچەکە لە بەرژەوەندیی رژێمی زایۆنی دەسپێبوو .