سوریا چەن فڕۆکەی بێسەرنشینی تیرۆریستانی خستە خوار
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i372780-سوریا_چەن_فڕۆکەی_بێسەرنشینی_تیرۆریستانی_خستە_خوار
بەرگری ئاسمانیی سوریا شەوی رابردوو چەند فڕۆکەی بێسەرنشینی تاقمە تیرۆریستیەکانی لە دەوربەری شاری حەمای رۆژاوای ئەم وڵاتە خستە خوارەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 02, 2019 04:11 Asia/Tehran
  • سوریا چەن  فڕۆکەی بێسەرنشینی تیرۆریستانی خستە خوار

بەرگری ئاسمانیی سوریا شەوی رابردوو چەند فڕۆکەی بێسەرنشینی تاقمە تیرۆریستیەکانی لە دەوربەری شاری حەمای رۆژاوای ئەم وڵاتە خستە خوارەوە .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین ، ئەم فڕۆکانە لە دەوربەری فڕۆکەخانەی شاری حەما کەوتنە خوار .

بەرگری ئاسمانیی سوریا مانگی رابردووش چەند فڕۆکەی سەر بە تا قمە تیرۆریستیەکانی لە نزیک بنکەی حەمیمیم لە پارێزگەی لازقیە بەردابووەوە .

قەیرانی سوریا لە ساڵی 2011وە بە هێرشی بەرفراوانی تاقمە تیرۆریستیەکانی بەر داکۆکی ئەمریکا و سعودی و هاوپەیمانەکانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچەکە لە بەرژەوەندیی رژێمی زایۆنی دەسپێبوو .