کانونی دوھەم 28, 2020 17:57 Asia/Tehran
  • زاڵبوونی ئەرتەشی سووریا بەسەر شارۆچکەی ستراتیژی

ئەرتەشی سووریا شارۆچکەی کەفەرڕوومای لای باشووری پارێزگەی "ئیدلیب"ی وڵاتەکەی بەتەواوی لەچنگ ڕەشەکوژە تەکفیریەکان ڕزگار کرد.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری سووریا سانا شارۆچکەی ستراتیژی کەفەررومای ڕۆژئاوای شاری مەعرەتو نەحمان وەک گەورەترین شاری سەربە پارێزگەی ئیدلێب و بازگەی پەیوەندی نێوان دیمشقی پێتەختی سووریا بەرەو پارێزگەی حەلەب هەڵکەوتوە.

ئەرتەشی سووریا ڕۆژی دووشەمیش شارۆچکەی موحسیران و گوندی سەوامیعی دەوروبەری ئیدلیبی لەچنگ ڕەشەکوژە تەکفیریەکان ڕزگار کردبوو.

ئەرتەشی سووریا لە ڕۆژی هەینی ڕابردوەوە ئۆپەڕاسیۆنێکی نوێی لەپێناو ڕزگارکردنی بەشێک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلیب و دەورووبەری حەلەب دەست پی کردوە.

پارێزگەی ئیدلیب دوایین بنکەی ڕێکخراوە ڕەشەکوژەکان لە سووریایە کە بەهۆی ڕزگارکردنەکەی ئەو پارێزگەو بەشێک لە دەورووبەری حەلەب و ڕۆژئاوای لازقیە بازاڕی تیرۆریزم لەو وڵاتە بۆ هەمیشە دەپێچرێتەوە.

سەرپەیڤ