زاڵبوونی ئەرتەشی سووریا بە سەر شارۆچکەی ستراتژیکی " لوف " لە ئیدلەب
هێزەکانی ئەرتەشی سووریا لە درێژەی پێشڕەویەکانی خۆیان لە دەڤەری ئیدلەب زاڵ بوون بەسەر شارۆچکەی گرینگ و ستراتژی " لوف "
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی سانا ئەرتەشی سووریا بە بەڕێوە بردنی ئوپڕاسیون لە دەڤەری ئیدلەب توانیان بنکەی تڕوڕیستان لەناو ببەن و کونتڕۆڵی شارۆچکەی ستراتژیکی لوف بگرنە دەس . هێزەکانی ئەرتەشی سووریا هەروەها یەێکیک لە بنکە گرینگەکانی تڕوڕیستانیان لە دەڤەری مەعەرە نەعمان لە ئیدلەب تێکڕووخاند . لە دەڤەری باشووری پارێزگای حەلەبیش هێزە سووریاییەکان توانیان زاڵ بن بەسەر ناوچەی گرینگ و ئیستراتژیکی ئەلخالدیە . ئەرتەشی سووریا ڕۆژی ڕابردووش توانی چوار شارۆچکەی " تەبیش " ئەلعامریە و کەفەر مزدە " لە پارێزگای ئیدلەب کونتڕوڵ بکەن ئەرتەشی سووریا لە کاردانەوە بە کردەوەی تڕوڕیستان بۆ بنپێکرانی ئاگربڕ لە پارێزگای ئیدلەب ئوپراسیونی سەربازی لەو ناوچەیە دەس پێی کردووە و تا ئێستا توانیویەتی بەشگەلێک لەو پارێزگایە کونتڕوڵ بکا .