بەربەرەکانێی بەڕەڤانیی ئاسمانیی سووریا لەگەڵ ھێرشی موشەکیانەی ڕژێمی زایونی
میدیاکانی سووریا سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە باسی ھێرشی موشەکیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر گردوپەڕی ڕۆژئاوای دیمەشقی پێتەختی سووریایان کرد.
ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا» ڕایگەیاند: بەرەڤانیی ئاسمانیی سوپای ئەم وڵاتە بەرپەرچی ئەو شاڵاوە موشەکییەی ڕژێمی زایونیی داوەتەوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی «سانا» بەرەڤانیی ئاسمانیی سوپای سووریا شوێنی تەواوی موشەکەکانی ھەڵگرتووەو لەنێوی بردوون.
ڕژێمی زایونی بەردەوام بۆ پشتگری کردن لە تیرۆریستان، بنکەکانی سوپاو ژێرخانەکانی سووریا دەکاتە ئامانج.
قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوەو قەیرانی عێراقیش لە ساڵی دووهەزاروچواردەو لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدو گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کرا.
سوپای سووریا لەم دواییانەدا بە یارمەتیی موستەشاریانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتگریی ڕووسیا توانیویەتی دۆسیەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە وڵاتەکەی دا داخات و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەش خەریکی شکست ھێنانی یەکجارین و ئەمەش ھەمان بابەتە کە لە ئێستادا ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل و لایەنگرە ڕۆژئاواییەکانی لەوانە ئەمریکای پەرۆش و نیگەران کردووە.