شوبات 07, 2020 19:47 Asia/Tehran
  • تورکیا بەشداری چاودێری هاوبەشی خۆی لەگەڵ ڕوسیا لە سووریا ڕاگرت

هێزەکانی ئەرتەشی ڕووسیا لەبەر خۆبواردنی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا لە هاوبەشی کردنیان لە گەشتی جەنگی لە سووریا ئەو ئەرکە بەتەنیا بەڕێوە دەبەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی هەواڵدەری فارس کاربەدەستێکی جەنگی ڕووسیا پێداگری کرد کە هێزەکانی تورکیا لە ناڕەزایەتی بە ڕوداوەکانی ئیدلیب خۆیان بواردوە لە بەشداریان لە دوو ئۆپەڕاسیۆنی ئەمدوایانەی هاوبەشی گەشتی جەنگی لە سووریا.

ژینڕاڵ یۆری بۆرکنۆفی بەرپرسی ناوەندی ئاشتیکردنی ڕووسیا لە سووریا دەڵێ ئەرتەشی تورکیا بۆ جاری دووهەم خۆی بواردوە لە بەشداری لەگەشتی هاوبەشی دوو وڵات لەماوەی ئەم هەفتەیەداو ئۆپەڕاسیۆنەکان هەر تەنیا بە بەشداری پۆلیسی جەنگی ڕووسیا بەڕێوە چووە.

ناوبراو وتی کە پۆلیسی وڵاتەکەی هەربەتەنیا ئۆپەڕاسیۆنەکەی خۆی لە دەڤەری حەسەکە بەڕێوە بردوە وتیشی کە ئۆپەڕاسیۆنەکانی ئەم دواییانە بەپێی پڕۆگرامی پێشترو بەبێ هیچ ڕوداوێک بەڕێوە چوون و فڕۆکە ڕوسیایەکانیش دوو ئۆپەڕاسیۆنی ئاسمانی گەشتی جەنگیان لە دوو بواردا بەڕێوە بردوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ، دڵگرانە لەچوونی هێزەکانی وڵاتەکەی  بۆ ئیدلیب و لەم دواییانەشدا هەڕەشەی لە سووریا کردوە کە لەنێو خاکەکەی خۆی دا هەنگاوی تۆڵەئەستێنانە هەڵدەگرێ 

سەرپەیڤ