چوونی ئەرتەشی سووریا بەرەو گرد وپەڕی شاری حەڵەب لە باکووری ئەو وڵاتە
ئەرتەشی سووریا بە تێکڕووخاندنی بنکەی تڕوڕیستان گەیشتە دەڤەری حەڵەب لە باکووری ئەو وڵاتە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی سووریا سانا ؛ هێزەکانی ئەرتەشی سووریا لە ئوپڕاسیونی ڕزگارکردنی حەڵەب گەیشتنە گوندی " ئەلکەلاریە و ژومارێک لە ئەندامانی تڕوڕیستیان کوشت . لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلبیش ئەرتەشی سووریا بە ڕزگار کردنی گوندی " ئەلتەلیحە " گەیشتە نزیکی فڕگەی سەربازی " تەفتاز" . هەواڵێکی دیکە ئەوەیەکە میلیشیا کوردەکان ناسراو بە هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا ( قە سە دە ) و میلیشیاکانی سەربە تورکیا لە میحوەری " ئومولکەیف لە دەڤەری حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا پێکەوە تێکهەڵچوون . ئەندامانی سەر بە تورکیاش پێشتر بنکەی ئەرتەشی سووریا لە پارێزگاکانی ئیدلەب و حەڵەبی باکووری ئەو وڵاتەیان دایە بەر پەلاماری تۆپخانەیی . ئەرتەشی سووریا لە ماوەیەک لەمەوبەرەوە لە کاردانەوە بە کردەوەی تڕوڕیستان بۆ بنپێکردنی بە دوای یەکی ئاگربڕ لە پارێزگای ئیدلەب ئوپڕاسیونی سەربازییان لەو ناوچەیە دەسپێکرد و تا ئێستا توانیویانە کونتڕوڵی بەشگەلێک لەو پارێزگایە بگرنە دەس .