درێژەی پێشڕەویی ئەرتەشی سوریا لە دەوربەری حەڵەب
شوبات 10, 2020 07:31 Asia/Tehran
ئەرتەشی سوریا بە پێشڕەوی لە دوروبەری حەڵەب ، ناوچەکانی "الایکاردا" و "الهضبة الخضراء" ی لە ژیر رکێفی تیرۆریستان رزگار کرد .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، فەرماندەریی گشتیی ئەرتەش و ھێزەچەکدارەکانی سوریا رۆژی یەکشەمە رایگەیاند ، رووبەرێکی زیاتر لە ٦٠٠ کیلۆمەتری دووجا لە پێشڕەوی ئەرتەشی سوریا لە دەوربەری ئیدلب و دەورەبەری حەڵەب رزگار کراون .
لە ھەمان کاتدا عومەر رەحمون ئەندامی لیژنەی ئاشتیی نیشتمانیی لە سوریا باسی بانگشێتنی دانیشتوانی شارۆکە و ناوچەکانی دەوروبەری ئیدلبی کرد بۆ ھاتنی ئەرتەش و ئامادەیی ئەوان بۆ ھاریکاری لە گەڵ ھێزە سوریەکان بە دژی گروپە تیرۆیرستەکان .
لە باشوری شاری دەیرزووری روژھەڵاتی سوریاش ئەرتەشی ئەم وڵاتە ھەڵمەتێکی بەرفراوانی لە دژی تیرۆریستانی داعش دەسپێکردووە .
پارێزگەی ئیدلب دوایین پێگەی تیروریستان لە سوریایە .