پاکتاوکرانی رێگای نێودەوڵەتیی حەڵەب - دمشق لە تیرۆریستان
ئەرتەشی سوریا توانی رێگای نێودەوڵەتیی حەڵەب بۆ دمشق لە ژێر چەپۆکی تاقمە تیرۆریستیەکان رزگار بکات .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی سوریا ( سانا ) ، رێگای نێودەوڵەتیی حەڵەب بۆ دمشق لە لای ئیدلب و حەما ئێستا بە تەواویی لە تیرۆریستان پاکتاو کراوە و لە ئاسایشی تەواو دایە.
یەکینەکانی ئەرتەشی سوریا لە درێژەی پێشڕەویی خۆیاندا دوای پەلاماری تیرۆریستان بۆسەر ناوچەی "راشدین 4 " و دەرکردنی ئەوان لەم ناوچەیە ، تونێلە ژێرزەویەکان و دامەزراوەکانی ئەوانیان دۆزیەوە و نێکیان شکاندن .
یەکیەنەکانی ئەرتەشی سوریا بە پێکانی بەرفراوانی تیرۆریستان ، گوندی ئروم سەغرا هەڵکەوتوو لە رۆژاوای حەڵەبیشیان رزگار کرد و درێژەیان دا بە هەڵمەتی دژی تیرۆریستان لە ئوروم کوبڕا و دەوربەری لە لای رۆژاوای ئەم شارە .
هەندێ میدیاش ئەمڕۆ باسی بەردرانەوەی کۆپتەرێکی ئەرتەشی سوریا لە ئاسمانی دەوربەری حەڵەب هەڵکەوتوو لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەیان کرد لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان .