ئادار 08, 2020 18:45 Asia/Tehran
  • بنپێکرانی ئاگر بر لە ئیدلیب لەلایەن تاقمەکانی ترۆریستییەوە

ناوەندی ئاشتی ڕووسیا لە سوریا باسی لە ١٧ حاڵەتی ئاگر بڕ کردووە لەلایەن تاقمەکانی ترۆریستی لە پارێزگای ئیدلیب لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، "ئۆلێگ زۆرافلۆ" لەکاربەدەستانی سەربازی لە پێگەی حەمیمیم لە سوریا ئێوارەێ شەممە هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەواڵی بنپێکرانی ئاگر بڕ لەلایەن ترۆریستانی ژێر فەرمانی تورکیا لە ستانی ئیدلیب باکووری رۆژئاوای سوریاگوتی: هێزەکانی ڕووسی خەریکی گەشتلێدان لە مێحوەرەکانی ئاگر بڕ لە ستانەکانی حەڵەب ،ڕەققە و حەسەکە دان. کەناڵی دەنگ وباسی مەیادینیش ئێوارەێ شەممە ڕاپۆرتی دا،تاقمی ترۆریستی "بەرەی نۆسرە" چەندین گوللـەی هاوەنی گرتە بنکەی سوپای سوریا لە رۆژئاوای حەڵەب.

"وێلادیمیر پوتین" سەرۆک ۆماری ڕووسیا ئێوارەی پێنجشەممە لە پرێسکۆنفرانسی هاوبەش لەگەڵ "ڕەجەب تەیب ئەردووغان" هاوشانی تورکیایی خۆی رایگەیاند: دوو لایەن لە سەر دامەزراندنی ئاگر بڕ لە ئیدلیبی سوریا ڕیککەوتن.

بە گوتەی پوتین ،مۆسکۆ و ئانکارا  لەسەر هۆگری خۆی لەپێناو درێژەی هاوکارییەکان لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاستانە لە بارەی سوریا جەخت و ڕێککەوتنیان کردووە بۆ چاوەدێری لە سەر ناوچەی کەمکردنەوەی ئالۆزی، لە شارۆچکەکانی نزیک ئیدلەب گەشتلێدانی هاوبەش ئەنجام ئەدەن. هەروەها بڕیاریان داوە لە درێژەی جووت سایتی ئیم فۆری سوریا داڵانێکی ئاسایشتی بە قووڵایی ٦ کیلومەتر لە باکوور و باشوور بەدی هاتووە ولەبارەی مەسەلەکانی دیکەیش لە ماوەی ٧ رۆژ دا بریاردەگرن. 

سەرپەیڤ