بڕیاری دژەکرۆنایی بەشار ئەسەد؛ وەدواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی سووریا
ئادار 15, 2020 04:56 Asia/Tehran
دوابەدوای بڕیاری سەرۆک کۆماری سووریا ، هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم وڵاتە لە ئاراستەی ڕەچاو کرانی هەندێ خاڵی پاکپارێزی و هەروەها بەپارێزەوە جوڵانەوە لە لایەن دەوڵەتەوە بۆ پێشگری بە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا کەوتە دواوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا فەرمانی داوە لە ئاراستەی کردەوە پێشپێگرانەکاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی کرۆنا لەم وڵاتە، سێهەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی کە بڕیار بوو یازدەی ئاپریل بەڕێوە بچێ، دەخرێتە ٢٠ی مانگی مەی.
وەزارەتی تەندرووستیی سووریا ڕایگەیاند کە هیچ کام لەو تاقیکارییانەی لە سەر کەسانی گومانلێکراو بە کرۆنا کە لە نەخۆشخانەکانی ئەم وڵاتە ئەنجام دراون، پۆزیتیڤ نەبووە.
سەرپەیڤ