ئازادکرانی دەیان داعشی لە لایەن چەکدارانی سەربە ئەمریکا لە باکووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i378535-ئازادکرانی_دەیان_داعشی_لە_لایەن_چەکدارانی_سەربە_ئەمریکا_لە_باکووری_سووریا
ناوەندی ناسراو بە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی ئازاد کرانی کۆمەڵێک لە چەکدارانی سەربە تاقمی تیرۆریستی داعشی کردووە لە لایەن میلیشیاکانی سەربە ئەمریکا لە باکووری سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 22, 2020 15:39 Asia/Tehran
  • ئازادکرانی دەیان داعشی لە لایەن چەکدارانی سەربە ئەمریکا لە باکووری سووریا

ناوەندی ناسراو بە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی ئازاد کرانی کۆمەڵێک لە چەکدارانی سەربە تاقمی تیرۆریستی داعشی کردووە لە لایەن میلیشیاکانی سەربە ئەمریکا لە باکووری سووریا.

ناوەندی ناسراو بە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ وای بڵاو کردووەتەوە کە چەکدارانی ناسراو بە  «ھێزەکانی سووریای دیموکرات_ ھەسەدە» زیاتر لە ٨٠ تیرۆریستی داعشیان لە باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ئازاد کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازاد کرانی تیرۆریستان بوتە ھۆی توڕە بوونی دانیشتووانی ئەم ناوچانە.

جەماوەری سووریا نیگەرانی ئەوەن کە تیرۆریستە ئاراد کراوەکان جارێکی تر بچنەوە ڕیزی تاقمی ڕەشەکوژی داعشەوە.

«ھێزەکانی سووریای دیموکرات_ ھەسەدە» ئەو ھێزانەن کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت.

بەڵگەی جۆربخجۆر دەربڕی ئەوەن کە لە نێوان «ھێزەکانی سووریای دیموکرات_ ھەسەدە» و ئەمریکاو چەکدارانی داعش پەیوەندییەک لە ئارادایە.