پیداگری سووریا لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بە دەسدرێژکاریەکانی تورکیا
سووریا بە ناردنی نامەیەک بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ئەو ڕێکخراوە ، پێداگری کرد لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بە دەسدرێژکاریەکانی تورکیا بەتایبەت لەبواری بڕینی ئاوگەیاندن بە شاری حەسەکەی وڵاتەکەی .
وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا لەم نامەیەدا ڕایگەیاند : هێزە داگیر کەرەکانی تورکیا وبەکرێگیراوانی تیرۆریستی سەربەم وڵاتە بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام بە بڕینی ئاوبۆ سەرچاوە سەرەکیەکەی شاری حەسەکە وناوەندە ئاوەدانەکان ، درێژە ئەدەن بە کردەوەی تاوانکارانە لە دژی کەسانی سیڤیل لەم شارە. وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا وتیشی: بڕانی ئاوی وێستگەی ئاویی شاری حەسەکە لە حاڵیکدایە کە زۆربەی شارومەندانی ژن ومنداڵن . وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا لە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وئەنجومەنی ئاسایش داوای کرد کردەوەی تاوانکارانەی تورکیا شەرمەزار بکەن و تورکیا بە ڕاگیرانی دەسدرێژکاریەکان ، کۆتایی دان بە داگیر کاری خاکی سووریا ،ڕاگیرانی پشتیوانی لە گروپە تیرۆریستەکان هان بدەن .