پیداگری سووریا لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بە دەسدرێژکاریەکانی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i378739-پیداگری_سووریا_لەسەر_پێویستی_کۆتایی_هێنان_بە_دەسدرێژکاریەکانی_تورکیا
سووریا بە ناردنی نامەیەک بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ئەو ڕێکخراوە ، پێداگری کرد لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بە دەسدرێژکاریەکانی تورکیا بەتایبەت لەبواری بڕینی ئاوگەیاندن بە شاری حەسەکەی وڵاتەکەی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 27, 2020 11:46 Asia/Tehran
  • پیداگری سووریا لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بە دەسدرێژکاریەکانی تورکیا

سووریا بە ناردنی نامەیەک بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ئەو ڕێکخراوە ، پێداگری کرد لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بە دەسدرێژکاریەکانی تورکیا بەتایبەت لەبواری بڕینی ئاوگەیاندن بە شاری حەسەکەی وڵاتەکەی .

وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا لەم نامەیەدا ڕایگەیاند : هێزە داگیر کەرەکانی تورکیا وبەکرێگیراوانی تیرۆریستی سەربەم وڵاتە بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام بە بڕینی ئاوبۆ سەرچاوە سەرەکیەکەی شاری حەسەکە وناوەندە ئاوەدانەکان ، درێژە ئەدەن بە کردەوەی تاوانکارانە لە دژی کەسانی سیڤیل لەم شارە. وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا وتیشی: بڕانی ئاوی وێستگەی ئاویی شاری حەسەکە لە حاڵیکدایە کە زۆربەی شارومەندانی ژن ومنداڵن .  وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا لە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وئەنجومەنی ئاسایش داوای کرد کردەوەی تاوانکارانەی تورکیا شەرمەزار بکەن و تورکیا بە ڕاگیرانی دەسدرێژکاریەکان ، کۆتایی دان بە داگیر کاری خاکی سووریا ،ڕاگیرانی پشتیوانی لە گروپە تیرۆریستەکان هان بدەن .