ھێرشی تۆپخانەی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i379411-ھێرشی_تۆپخانەی_سوپای_تورکیا_بۆ_سەر_باکووری_سووریا
میدیاکان باسی ھەڵمەتی تۆپخانەی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 10, 2020 14:09 Asia/Tehran
  • ھێرشی تۆپخانەی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا

میدیاکان باسی ھەڵمەتی تۆپخانەی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەیادین، ناوەندی ناسراو بە «ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ» ڕۆژی  ھەینی ڕایگەیاند: ھێزەکانی سوپای تورکیا بە تۆپخانە گوندەکانی باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای حەڵەب لە باکووری سووریای بوردومان کردووە کە لە ئەنجام دا کەسێکی سڤیلی سووری و لەشکرییەکی سوپای سووریا کوژران.

تۆپخانەی سوپای سووریا ڕۆژی چوارشەممەش دەڤەری باکووریی پارێزگای حەڵەبی کردبووە ئامانج.

سوپای تورکیا بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریستان، بەشێک لە ناوچەکانی باکووری سووریای داگیر کردووەو ھەزاران لەشکریی تورک ھەروا لەم ناوچانەدا مۆڵ دراون.

سوپای سووریا ١٩ی دیسامبەری ٢٠١٩ ھەڵمەتێکی سەربازیی بەربڵاوی بۆ ڕزگار کردنی ناوچەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای «ئیدلەب» دەست پێ کردو لەم ماوەیەدا توانی دەیان ناوچەلەژێر ڕکێفی تاقمە تیرۆریستەکان ڕزگار بکات، کەچی تورکیا کە نەیاری ئەم سەرکەوتنانەیە، بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریزم بەشێک لە خاکی سووریای داگیر کردووە.

دەست درێژکاریی سوپای تورکیا لەگەڵ ئیدانەکرانی خەڵک و دەوڵەتی سووریاو ھەروەھا کۆمەڵگای جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوە، کەچی ئانکارا لەدوا ھەڵوێست دا جەختی کردووە لە سەر بەردەوام کرانی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە باکووری سووریادا .