دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە باکووری سووریا
جوتیارانی سووریی گردوپەڕی شاری ڕققەی باکووری سووریا گۆڕێکی بەکۆمەڵی ھەڵگری ٢٠٠ تەمرمیان دۆزییەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، کاربەدەستێکی ئەنجومەنی شاری ڕەققە سەربە ھێزەکانی سووریای دیموکرات(ھەسەدە) ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: تاقمی تایبەتی ناس کردنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان پاش دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە لایەن جوتیارانی گردوپەڕی شاری ڕەققە ، باسی بوونی ٢٠٠ تەرمیان لەنێو قوڵکەیەک دا کرد.
ئەمە بیست و پێنجەمین گۆڕە کە لە کاتی ڕزگار کرانی شاری ڕەققە لەژێر ڕکێفی تیرۆریستانی داعش دەدۆزرێتەوە.
شاری ڕەققە ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ لەژێر ڕکێفی تیرۆریستانی داعش ڕزگار کراو لەو کاتەوە ھەتا ئێستا ٥٧٨٠ تەرم لەنێو گۆڕە بەکۆمەڵەکانی گردوپەڕی ئەم شارە دۆزراوەتەوە.
بە قسەی سەرچاوە سوورییەکان، تەرمەکان داگری لەشکریان و خەڵکی ئاسایین کە تیرۆیستانی داعش قەڵاچۆیان کردوون.
قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کرا.