هاووڵاتیانی سووریایی توانیان کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا ناچار بە پاشەکشە بکەن
نیسان 17, 2020 11:11 Asia/Tehran
خەڵکی دوو گوندی جێگیر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا وێڕای بەرگرتن بە کاروانی هێزێکی ئەمریکی ناچاریشیان کرد پاشەکشە بکا .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا سانا، خەڵکی گوندەکانی قەسایب و رەحیلە سودە لەشاری قامیشلی لە پارێزگەی حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دوێنێ پێنج شەممە ڕێگە کاروانی چەکدارانی ئەمریکی کە بەنیاز بوون بچنە نێو ئەم دوو گوندە، گرت و ئەوانیان ناچار کرد پاشەکشە بکەن .
کاروانی هێزی ئەمریکی پێکهاتبوو لە پێنج ئوتوموبیلی زرێیی .
بەرلەمەش خەڵکی گوندی خەراب عەسکەر لەشاری قامیشلی چەندین جار مۆڵەت هاتنە نێو گوندیان بە چەکدارانی ئەمریکی نەدابوو و ئەوانیش پاشەکشەیان کرد بوو .
تیرۆریستانی ئەمریکی بۆ دەست گرتن بە سەر نەوتی سوریا لە پارێزگەی حەسەکە باکووری ڕۆژهەڵات و پارێزگەی دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، سەقامگیر بوونە.
سەرپەیڤ