مەزلوم کۆبانی: گۆڕانکاریی نوێ سەبارەت بە یەکگرتوویی کورد لە ئارادایە
فەرماندەی گشتیی هەسەدە پاش دیداری لە گەڵ وەڤدێکی ناوچەی فورات، ڕایگەیاند: گۆڕانکاریی نوێ سەبارەت بە یەکگرتوویی کوردەکان لە ئارادایە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هاوارنیوز، مەزلوم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) پاش دیداری لە گەڵ وەفدێکی ناوچەی فورات، ڕایگەیاند: گۆڕانکاریی نوێ سەبارەت بە چالاکی بۆ یەکگرتنەوەی کوردەکان لە ئارادایە. ڕەوتی سیاسی زۆر ئیجانی چاویان لەو پڕۆسەیە و لەوبارەیەوە دیدارگەلێک ئەنجام دراوە و ئەنجامی ئیجابیشی بە دواوە بووە. لە رۆژانی داهاتوودا هەواڵە بەراییەکان ڕادەگەیێنین. هەر بۆیە داوا لە هەموو حزبەکان دەکەین یارمەتیی ئەو ڕەوتە ئیجابییە بدەن.
هەروەها لەو دیدارەدا دوکتۆر بەختیار حسێن ئەندامی وەفدی ناوچەی فورات، جەختی کردەوە: هەموو ئەو لایەنانەی کە خوازیاری ئەو هاوسانییەن، لەو پڕۆسەدا بەشدارن. لەو پەیوەندییەدا پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لە گەڵ ئەنجومەنی نیشتمانی کوردانی سووریا (یەنەکەسە) دیدار و گفتوگۆ دەکەین. ئەگەرچی لە نێوان هەسەدە و یەنەکەسە ڕێککەوتنەکانی هەولێری ١ و ٢ و دهۆک واژۆ کراوە، بەڵام بە داخەوە هیچکام لەو ڕێککەوتنانە ئەنجامێکی بە دواوە نەبوو. بەڵام ئەوڕۆ بەرەوڕووی هەلومەرج و سروشتێکی جیاوازین و ئیتر بڕیاردان لە پێناو بەرژەوەندیی کوردان، بۆتە زەروورەتێکی حاشاهەڵنەگر.