تەقینەوەیەکی خوێناوی لە عەفرینی سووریا پتر لە ٦٠ کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە
تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بومب ئاخنکراو لە شاری عەفرینی پارێزگای حەڵەبی سووریا زیاتر لە بیست کوژراوو دەیان برینداری لێ کەوتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی کەناڵی حەڵەب تودەی،تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بومب ئاخنکراو لە شاری عەفرینی سەربە پارێزگای حەڵەبی سووریا بووەھۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو و بێجگە لە ترۆمبیلەکان کۆمەڵێک لە ماڵەکانی ئەم ناوچەیەش پێوە بوون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، شایەتحاڵان و کاربەدەستانی خۆجێیی ژمارەی کوژراوانی ئەم ڕووداوەیان زیاتر لە ٢٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیشیان پتر لە ٤٠ کەس ڕاگەیاندووە.
وێنە بڵاوکراوەکان لە بارەی ئەم کارەساتەوە دەربڕی ھاتوچۆی ژنان و منداڵان لە کاتی تەقینەوەکەدایە.
ئەمە دووھەمین تەقینەوەیە لە شاری عەفرین دا لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاژێری ڕابردوو، تەقینەوەی یەکەم لە جاددەی «تەرەندە»دا ڕووی داو زیانی بە ماڵ و سامانی خەڵک گەیاند.
شاری عەفرین و گردوپەڕی زیاتر لە دووساڵە کە لەژێر ڕکێفی سوپای تورکیاو تیرۆریستانی ھاوپەیمانیەتی.