ژمارێک لە ھێزە ئاسایشیەکانی سوریا لە باشووری ئەم وڵاتە کوژران
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i380493-ژمارێک_لە_ھێزە_ئاسایشیەکانی_سوریا_لە_باشووری_ئەم_وڵاتە_کوژران
وەزاڕەتی نێوخۆی سوریا رایگەیاند 9 کەس لە ھێزە ئاسایشیەکانی ئەم وڵاتە لە دەوربەری رۆژاوای پارێزگەی درعا بە دەستی تیرۆریستان کوژران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 04, 2020 17:08 Asia/Tehran
  • ژمارێک لە ھێزە ئاسایشیەکانی سوریا لە باشووری ئەم وڵاتە کوژران

وەزاڕەتی نێوخۆی سوریا رایگەیاند 9 کەس لە ھێزە ئاسایشیەکانی ئەم وڵاتە لە دەوربەری رۆژاوای پارێزگەی درعا بە دەستی تیرۆریستان کوژران .

ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا - سانا - بە گێڕانەوە لە بەیاننامەی وەزاڕەتی نێوخۆی ئەم وڵاتە رایگەیاند ، تیرۆریستان سەرەتا ھێزە ئاسایشیەکانی سوریایان رفاند و دوای کوشتنیان تەرمەکانیان لە ناوچەی موزەیڕیب فڕێدا.