کوژرانی کۆمەڵێک لە ئەندامانی ھێزەکانی ئاسایشتی سووریا لە باشووری ئەم وڵاتە
وەزارەتی نێوخۆی سووریا باسی کوژرانی نۆ ئەندامی ئاسایشتیی ئەم وڵاتەی کرد لە لایەن تیرۆریستانەوە لە گردوپەڕی باشووری ڕۆزئاوای پارێزگای دەرعا لە باشووری سووریا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا) وەزارەتی نێوخۆی سووریا ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، کۆمەڵێک لە تیرۆریستان ھەڵیانکوتاوەتە سەر بنکەکانی ھێزەکانی ئاسایشتی سووریا لە ناوچەی «ئەلمەزیریب» لە گردوپەڕی دەرعا کە دوابەدوای ئەم ڕووداوە نۆ کەس لە ئەئدامانی ھێزی ئاسایشتی تورکیا کوژراون.
بە پێی ئەم بەیاننامەیە تیرۆریستان ئەندامانانی ھێزەکانی ئاسایشتی سووریایان سەرەتا ڕفاندووەو پاش کوشتنیان تەرمەکانیان لە ناوچەی «ئەلمەزیریب» بەرەڵڵا کردووە.
قەیرانی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆریستانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە پشتیوانییان لێ دەکرێت، سەری هەڵدا.
سوپای سووریا لەم دواییانەدا بە یارمەتیی موستەشاریانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتگریی ڕووسیا توانیویەتی دۆسیەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە وڵاتەکەی دا داخات.