ھێرشی بە ھاوەنی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا
سوپای تورکیا بە تۆپ گوندەکانی گردوپەڕی شاری «تەل تەمەر» لە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆزھەڵاتی سووریای کردە ئامانج.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)،لەم ھێرشەدا گوندەکانی ئەلمیناخ، ئەلفەکە،ئ ەلدەردارە و ئەلغەزیرزیە لە گردوپەڕی باکووری شاری تەلتەمەر کرایە ئامانج و ھێندێک زیان بە ماڵ و سامانی خەڵک گەییشت.
سوپای تورکیا بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریستان، بەشێک لە ناوچەکانی باکووری سووریای داگیرکردووەو ھەزاران لەشکریی تورک ھێشتاش لەم ناوچەیەدان.
سووریا زیاتر لە سێ مانگە کە ھەڵمەتی پاکتاوکردنی ئیدلەب لە تیرۆریستانی دەست پێکردووە، بەڵام تورکیا نەیاری ئەم کارەیەو بە بیانووی خەباتی دزی تیرۆریستان بەشێک لە خاکی سووریای داگیر کردووە.
دەست درێژکاریی سوپای تورکیا بۆسەر سووریا لەگەڵ ئیدانەکردنی خەڵک و دەوڵەتی سووریاو ھەروەھا کۆمەڵگای جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوە،کەچی ئانکارا لەم دواییەدا بەردەوام کردنی ھێرشە سەربازییەکانی لە باکووری سووریا بە ڕانەگیراو ڕاگەیاند.