May 14, 2020 09:53 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی دیپلۆماسیانەی ڕووسیاو چین بە بانگەشەی دژی سووریی ڕۆژئاوا

ڕووسیاو چین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیان لە مەڕ بانگەشەی ڕۆژئاوا سەبارەت بە بەکارھێنرانی چەکی کیمیایی لە سووریا بایکۆت کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلئەخبارییەی سووریا، «واسیلی نێبێنزیا» نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وێڕای ئاماژە کردن بە بەشداری نەکردنی ڕووسیاو چین لە کۆبوونەوەکەی شەوی چوارشەممەی ئەنجومەنی ئاسایشت کە بە شێوەی ڤیدیۆیی و لە پشت دەرکە داخراوەکان بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند: داخوازیی ڕووسیا باس کردن و لێکدانەوەیە لە چوارچێوەیەکی کراوەو زوڵاڵ دا.

«نێبێزیا» وتیشی: بە داخەوە ھاوبەشە ڕۆژئاواییەکان و ھاوپەیمانەکانیان سەرباری دروشمی زوڵاڵی خوازییان لە ئەنجومەنی ئاسایشت، پێ لە سەر ئەنجام گرتنی ئەم چەشنە دانیشتنانە لە پشت دەرکە داخراوەکان دادەگرن کە دیارە ئاوا ھەنگاوگەلێک لە ڕوانگەی ڕووسیاوە جێگای قەبووڵ نییە.

باڵوێزی ڕووسیا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتیشی: ئاوا ھەنگاوێک خۆبژێرییی وڵاتان لە بارەی ڕێککەوتنی قەدەغەی چەکی کیمیایی لە بار دەبات.

ئەمریکاو بڕێک لە وڵاتانی ئەورووپی بە مەبەستی بەربەرەکانێ لەگەڵ ھەڵمەتی دژی تیرۆریستیی سوپای سووریا گەلێک جار دیمەشقیان بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی تۆمەتبار کردووەو دوابەدوای ئەوەش ناوەندەکانی سەربازی، دامەزراوەو بنکەکانی ئەم وڵاتەیان کردووەتە ئامانج.

سەرپەیڤ