May 20, 2020 08:51 Asia/Tehran
  • تیرۆریستانی سەقامگرتووی سووریا بڕێکی زۆر چەکەمەنیی چێکراوی ئیسرائیل و ئەمریکایان لێ دەردەکەوێت

میدیاکانی سووریا باسی دۆزرانەوەی بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و موشەکی چێکراوی ئیسرائیل و ئەمریکایان کردووە لە لایەن ھێزەکانی سوپای سووریا لە باشووری ئەم وڵاتە.

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» ڕۆژی سێ شەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند:  یەکەگەلێکی سەربە سوپای سووریا  وێڕای ئەنجام دانی ھەڵمەتێکی پاکتاوکردن لە گردوپەڕی پارێزگاکانی «دەرعا»و «سوەیدا»ی باشووری سووریا، توانییان ژمارەیەکی زۆر موشەکی «لاڤ»ی چێکراوی ئیسرائیل، موشەکی تانک شکێنی ئەمریکیی «تاڤ» و ھەروەھا گوللـەی ئاربی جی بدۆزنەوەو دەست بگرن بەسەریاندا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لەم ھەڵمەتەدا لەشکریانی سووریا دەیان تونێل و ھەماری پاشەکەوتی چەک و تەقەمەنیی سەربە تیرۆریستانیشیان دۆزیوەتەوە کە زۆربەیان چێکراوی وڵاتانی ڕۆژئاوان.

سوپای سووریا پێشتریش لە ئۆپراسیۆنی جۆربەجۆردا چەکی چێکراوی ئیسرائیل و موشەکی ئەمریکیی لە تیرۆریستان گرتووە.

سەرپەیڤ