May 24, 2020 22:55 Asia/Tehran
  • تورکیا بەمەبەست زەوییە کشتوکاڵییەکانى  ناوچە کوردنشینەکانی سوریا دەسووتێنێت

سوپاى تورکیا بەردەوام زەوییە کشتوکاڵییەکانى اوچە کوردنشینەکانی سوریا بۆردومان دەکات و دەسووتنێت و خەڵک بێ بەرهەم دەکات.

 

لەچەند رۆژى رابردوودا تا ئەمڕۆ یەکەم رۆژى جەژن ، سوپاى تورکیاو گروپە چەکدارەکانى ، زەوییە کشتوکاڵیەکانی چەندین گوندیان سووتاندبوو، تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆل نەکراوە و دغڵ و دانی ناوچەکە تا ئێستاش دەسووتێت.

بۆ ماوەی دوو رۆژە هەر یەک لە گوندەکانی ئەریشا، داودیە، سیباتیە و عەزیزیە دەسووتێنن.

هاوکات زەوی و زاری هەر یەک لە گوندەکانی رەیحانیە، قاسمیە و ئوم ئەلکێف کە دەکەونە باشوری شارەکە، دەسووتێنرێت.

روانگەى سورى کە هەواڵەکەى بڵاوکردوەتەوە ئاماژەى بەوەشکردوە، لەگەڵ سووتاندنی زەویەکان، هاوکات تیمە ئاگرکوژێنەوەکانی ناوچەکە کە هەوڵی کۆنتڕۆلکردنی ئاگرەکە دەدەن، دەکەنە ئامانج، بەم هۆیەوە تیمەکان ناتوانن خۆیان بگەیێننە شوێنی ئاگرەکان.

هەروەها بەسەدان هەزار دۆنم دەغڵ و دانى هاوڵاتیانى  ناوچە کوردنشینەکانی سوریا یان سووتاندوەو رەنج و ماندبوونى و خەرجى جوتیارەکانیان بێ بەرهەم کردوە.