وەزیری نێوخۆی تورکیا بێ مۆڵەتی حکومەتی سوریا پێی نایە خاکی ئەم وڵاتە
May 25, 2020 15:24 Asia/Tehran
مێدیاکان رایانگەیاند وەزیری نێوخۆی تورکیا لە ھەنگاوێکی دنەدەرانەدا بۆ یەکەم جار بێ مۆڵەتی حکومەتی سوریا پێی نایە خاکی ئەم وڵاتە .
بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، سلێمان سوێلوو وەزیری نێوخۆی تورکیا لە ھەنگاوێکی دنەدەرانەدا و بێ ئاگاداریی حکومەتی سوریا بۆ یەکەم جار گەیشتە شاری الراعی لە دەوربەری شاری حەڵەب لە باکووری ئەم وڵاتە .
مێدیاکانی تورکیا راپۆریاندا سوێلوو دوێنێ یەکشەممە بنکەی فەرماندەریی لەشکەریانی ئەم وڵاتەی لە شاری الراعی سوریا بەسەر کردووەتەوە .
ئەوە یەکەم جارە وەزیرێکی تورکیایی بێ مۆڵەتی حکومەتی دمشق دەچێتە نێو خاکی سوریا .
دەسدرێژیی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر باکووری سوریا رووبەڕووی شەرمەزارکرانی خەڵک و حکومەتی سوریا و کۆمەڵگەی جیھانیی بووەتەوە .