May 27, 2020 09:07 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی سێ لەشکریی تیرۆریستی ئەمریکی لە ڕۆژھەڵاتی سووریا

سەرچاوە سوورییەکان شەوی چوارشەممە باسی ھێرشی کەسانی چەکداری نەناسراویان کرد بۆ سەر کاروانێکی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە گردوپەڕی شاری «دێرۆزوور» لە ڕۆژھەڵاتی سووریا.

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا) ڕایگەیاند، لەم ھێرشەدا لانیکەم سێ لەشکریی تیرۆریستی ئەمریکی و ھەروەھا پێنج کەس لە ئەندامانی سەر بە ھێزەکانی سووریای دیموکرات کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت، بریندار بوون.

بە پێی ڕاگەیاندنی سانا، ڕەوشتی تەندروستیی لەشکرییەکی تیرۆریستی ئەمریکی پاش بریندار بوونی گەلێک شپرزەیە.

ئەمریکا بە بیانووی خەباتی دژی تاقمە تیرۆریستەکان بە شێوەیەکی نایاسایی و بەبێ مۆڵەت وەرگرتن لە دەوڵەتی دیمەشق لە سووریادا لەشکریانی خۆی مۆڵ داوە.

کاربەدەستانی سووری گەلێک جار جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەو ھەنگاوەی ئەمریکا بە واتای داگیرکردنە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە.