ئیلهام ئەحمەد :یەکڕیزی و یەکدەنگیی کوردانی سووریا بەردەگرێت بە قەڵاچۆی کوردان لە لایەن تورکیاوە
سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی ئه نجوومەنی دیموکراتیکی سووریا وتی :یەکێتیی کوردانی سووریا بەردەگرێت بە قەڵاچۆی کوردان لە لایەن تورکیاوە.
ئیلهام ئەحمەد وێڕای ئاماژە بە وتووێژی نێوان پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا ( پەیەدە ) لە گەڵ ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا ( ئەنەکەسە) ڕایگەیاند : زۆر گەشبینین بە ڕەوتی وتووێژەکانی پەیەدە لە گەڵ ئەنەکەسە و ئەنەکەسە پێداگرە لەسەر ئەو وتووێژانە .یەکگرتوویی بەردەگرێت بە قەڵاچۆی کوردان و وتووێژی نێوان کوردەکان قۆناغێکی زۆر گرینگە. تا ئێستا لە وتووێژەکاندا ڕێککەوتنی سیاسی یەکجاریی وەدەس نەهاتووە و ئێستاش ئەوە سێ هەفتەیە کە ڕەوتی وتووێژەکان ڕاگیراوە بەڵام سەبارەت بە پرسەگشتیەکان گەیشتووینەتە ڕێککەوتن و بیروڕایەکی هاوبەش . کردەوەکان دوای ئەوە دەچێتە قۆناغی دووهەم .
ئێلهام ئەحمەد لە درێژەدا وتیشی : سەبارەت بە ڕەفتار و هەڵوێستی ئەنەکەسە ناتوانم ئێستا شتێک بڵێم دوای دیدارەکان هەموو شتێک ڕوون دەبێتەوە ئەگەر ئەو وتووێژانە سەربکەوێ ئەو پرسە بۆ هەموو کوردەکان دەسکەوتی دەبێت .
ئیلهام ئەحمەد هەروەها سەبارەت بە ڕوانین و هەڵوێستی تورکیا لە هەمبەر ئەو دیدارانەش وەبیری هێنایەوە ڕەفتاری تورکیا هەر وەکوو هەرکاتێکی دیکە دوژمنکارانەیە . وادیارە وتەکانی مەولوود چاووش ئوغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیاش وشداریەک بە ئەنەکەسە بوو .