تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە عفرین
حوزهیران 01, 2020 23:12 Asia/Tehran
ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا ( سانا ) ئەمشەو باسی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی کرد لە شاری عفرین .
سانا رایگەیاند لەم تەقینەوەدا چەند کەس بریندار بوونە .
شاری عفرین لە پارێزگەی حەڵەبی سوریا ، لە لایەن ئەرتەشی تورکیا و تاقمە تیرۆریستیەکانی داردەستی ئەو وڵاتە داگیر کراوە .
بە دوای داگیرکاریی تورکیا ، شارە کوردنشینەکانی تورکیا بەینابەین تەقینەوەی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکلیت بە خۆیانەوە دەبینن .
ئێستا چەندین ناوچەی باکووری سوریا کە کوردنشینن لە ژێر پۆستاڵی لەشکەریانی تورکیادان و ئەرتەشی تورکیا لە سێ ساڵی رابردوودا بە جاران دەستدرێژیی کردووەتە سەر سوریا .
دەستدرێژیەکانی تورکیا بۆسەر سوریا رووبەڕووی شەرمەزارکرانی بەرفراوانی نێودەوڵەتیی بووەتەوە .