حوزه‌یران 10, 2020 19:32 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژی ئەمریکی لە شارە جۆربەجۆرەکانی سووریا

جەماوەری شارە جۆربەجۆرەکانی سووریا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بایکۆتەکانی یەکێتیی ئەورووپاو ئەمریکا دی دەوڵەت و جەماوەری ئەو وڵاتە دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، خۆپیشاندەرانی سووری لە پارێزگاکانی قەنەیتەرەو جۆلان بە شەکاندنەوەی ئاڵای سووریا، لە ھەوڵی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی بۆ زەبروەشاندن لە ئابووریی سووریا ڕەخنەیان گرت.

بەشدارانی ئەم خۆپیشاندانە ھەروەھا داوای خۆ تێگەیاندنی کۆمەڵگای نێونەتەوەیییان کرد بۆ ھەڵگیرانی بایکۆتە ئابوورییەکان و ڕاگیرانی دەستوەردانی بیانی لە کاروباری نێوخۆیی سووریا.

دەوڵەتی ئەمریکا لە سەرەتای ئەم مانگە زایینییەوە لە ئاراستەی یاسای ناسراو بە «سێزار» پەسەندکراوەی ساڵی ٢٠١٩ ی کۆنگرێسی ئەو وڵاتە، بایکۆتی جۆربەجۆری بە سەر دامەزراوە، کەسایەتییەکان و کاربەدەستانی سووری داسەپاندووە. ئینجا یەکێتیی ئەورووپاش ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی مای بایکۆتەکانی خۆی دژی سووریا بۆ ماوەی ساڵێکی تر درێژ کردەوە.

لە ئێستادا ٢٧٣ کەس و ٧٠ دامەزراوەی ھاوپەیوەند بە دەوڵەتی سووریا بە تۆمەتگەلێکی بێ ناوەڕۆک و پوچەڵ لە پێڕستی بایکۆتەکانی یەکێتیی ئەورووپادان.

سەرپەیڤ