حوزه‌یران 12, 2020 17:32 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژی ئەمریکیی جەماوەری سووریا لە دیمەشق

سەدان کەس لە جەماوەری سووریا لە ناوەڕاستی شاری دیمەشقی پێتەختی ئەم وڵاتە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بایکۆتەکانی ئەمریکاو یەکێتیی ئەورووپا دژی دەوڵەت و جەماوەری سووریا دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، خۆپیشاندەرانی سوری لە دیمەشق بە ھەڵدانی دروشمی لە سەر یەکگرتن و  ھاودەنگی لە ئاراستەی بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزم، شەڕی ئابووری و شتیوانی کردن لە سەرۆک کۆمارو سوپای ئەم وڵاتە جەختیان کرد.

دەوڵەتی ئەمریکا لە سەرەتای ئەم مانگە زایینییەوە لە ئاراستەی یاسای ناسراو بە «سێزار» پەسەندکراوەی ساڵی ٢٠١٩ ی کۆنگرێسی ئەو وڵاتە، بایکۆتی جۆربەجۆری بە سەر دامەزراوە، کەسایەتییەکان و کاربەدەستانی سووری داسەپاندووە. ئینجا یەکێتیی ئەورووپاش ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی مای بایکۆتەکانی خۆی دژی سووریا بۆ ماوەی ساڵێکی تر درێژ کردەوە.

لە ئێستادا ٢٧٣ کەس و ٧٠ دامەزراوەی ھاوپەیوەند بە دەوڵەتی سووریا بە تۆمەتگەلێکی بێ ناوەڕۆک و پوچەڵ لە پێڕستی بایکۆتەکانی یەکێتیی ئەورووپادان.

سەرپەیڤ