حوزه‌یران 30, 2020 23:19 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئەردەن: ڕێگاچارەی یەگجاریی قەیرانی سووریا، سیاسییە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەردەن، گەییشتن بە ڕێگاچارەیەکی سیاسیی جێی قەبووڵی جەماوەری سووریای بە تاکە ڕێگای چارەسەریی قەیرانی ئەم وڵاتە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی «ئەلمەملەکە»ی ئەردەن، «ئەیمەن سەفدی» ڕۆژی سێ شەممە لە چوارەمین دانیشتنی نێونەتەوەیی «داھاتووی سووریا» کە بە میواندارەتیی یەکێتیی ئەورووپا لە یرۆکسێڵ بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس بەڕێوە چوو، لە سەر یەکگرتن و سەروەریی سووریا، گەڕانەوەی ئاسایشت و ئۆقرەیی و ھەروەھا خۆش کرانی بەستێن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا پێی داگرت.

وەزیری دەرەوەی ئەردەن وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ەوە ھەتا ئێستا تەنیا ٤١ ھەزار ئاوارەی سووری گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان، وتیشی: لە کاتی دەست پێ بوونی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ھیچ کام لە ئاوارە سوورییەکان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ وڵات.

چوارەمین دانیشتنی نێونەتەوەیی «داھاتووی سووریا» سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە بە میواندارەتیی ھاوبەشی یەکێتیی ئەورووپا و ڕێکخراوەی نەتەوەکان و بەبێ بەشداریی کاربەدەستانی سووری ، بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ