ته‌مووز 01, 2020 12:08 Asia/Tehran
  • وەزیری کارباری دەرەوەی عێراق: پارێزرانی سەروەری و یەکگرتوویی سووریا دەستەبەری ئاسایشتی ناوچەکەیە

وەزیری کارباری دەرەوەی عێراق وێڕای ڕەخنەگرتن لە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی سووریا، پارێزرانی سەروەری و یەکگرتوویی، خەباتی دژی تیرۆریزم و دەست وەرنەدان لە کاروباری نێوخۆیی ئەو وڵاتەی بە تاکەدەستەبەری کۆتایی ھاتن بە چەرمەسەرییەکانی گەلی سووریا زانی.

«فۆئاد حسەین» وەزیری کارباری دەرەوەی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە چوارەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی «داھاتووی سووریا» کە بە میواندارەتیی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسێڵ دا بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس بەڕێوەچوو، ڕێگاچارەی سیاسیی بە تاکە دەستەبەری  کۆتایی ھاتن بە چەرمەسەرییەکانی گەلی سووریا زانی و وتی: بەردەوامیی ڕەوشتی ئێستا لە سووریا تەنانەت ھەڕەشە لە ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراقیش دەکات و دەبێتە ھۆی پەڕینەوەی دەیان ھەزار تیرۆریست بەرەو عێراق.

وەزیری کارباری دەرەوەی عێراق لە سەر پێویستیی خەباتی دژی تەواوی تاقمە تیرۆریستییەکان پێی داگرت و وتیشی: خەباتی دژی داعش و بیرۆکەی توندئاژۆیی ئەو تاقمە تیرۆریستە لە سەرەوەی پرسی خەباتی دژی تیرۆریزمە.

«فۆئاد حسەین» لە سەر گرینگ بوونی بەردەوامیی پشتیوانیی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە وڵاتانی میوانداری ئاوارە سوورییەکان و بە تایبەت عێراق جەختی کردو وتیشی: عێراق لە ئێستادا میوانداری ٢٦٠ ھەزار ئاوارەی سوورییە.

سەرپەیڤ