ته‌مووز 01, 2020 13:03 Asia/Tehran
  • وتەکانی چاوش ئوغلو لە بارەی سیاسەتی تورکیا لە ھەمبەر سووریا

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنفرانسی بارەبووکارانی نێونەتەوەیی لە برۆکسێڵ وتی: تاکە ڕێگای کۆتایی ھێنان بە کوێرەوەرییەکانی خەڵکی سووریا وەدی ھاتنی ڕێگاچارەی سیاسی لەو وڵاتەدایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیسنا، «مەولود چاوش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا وت: تورکیا لە سەر پاڵپشتی کردنی ھەوڵ و ھەنگاوە نێونەتەوەییەکان بە مەبەستی ڕەخساندنی ھەلی چارەسەریی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا بەردەوام دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سوپای تورکیا بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریستان بەشێک لە ناوچەکانی باکووری سووریای داگیر کردووە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا بە دەربڕینی ئەمەی کە وڵاتانی دراوسێی سووریا بەشێکی ھەرە زۆری قورسایی ئاوارەکانی ئەو وڵاتەیان لە سەر شانە، بانگەشەی کرد:تورکیاش وەڵامی بەشی ھەرەزۆری پێداویستیی سوورییەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتەی داوەتەوە.

سەرباری ئەو بانگەشانەی چاوش ئوغلو لە بارەی ھەوڵی تورکیا بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا، دەست درێژکاریی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیدانەکردنی خەڵک و دەوڵەتی سووریاو ھەروەھا کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ