ئەمریکا فڕۆکەخانەی سەربازی لە سووریا دروست دەکات
وەزارەتى بەرگریی ئه‌مریکا به‌نیازی دروست کردنی فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی سه‌ربازییە له گردوپەڕی پارێزگای حه‌سه‌که‌ی سووریا .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی فه‌رمیی سوریا «سانا»، سوپای ئه‌مریکا بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی له ناوچه‌ی «تەل کۆچه‌ر» له نزیک حه‌سه‌که دروست کردووه که فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی سه‌ربازیش له‌خۆ ده‌گرێت.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئه‌مریکا به‌و هه‌نگاوه‌ی بە تەمایە بوونی سه‌ربازیبانەی خۆی له سووریا پتەوتر کاتەوەو ناوچه‌گەلێکی خاوەن نه‌وتی زیاتر بخاتەژێر ڕکێفی خۆیەوە.
ئەمەو لەلایەکى ترەوە، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، لەشکریانی ئەمریکی پێکهاتوون لە ١٩ کاروانی بارهەڵگر کە ١٣یان هەڵگری کەل و پەلی لۆجستیکی و سەربازین و پێنج زرێپۆشی سەربازیش لەگەڵ کاروانەکەدان بۆ پاراستنیان.
ئەمریکا لەماوەی ساڵانى رابردووش دوو بنکەى سەربازى دیکەى لە باکووری سووریا دروست کرد‌و لە بەرامبەردا روسیاش بنکەیەکى سەربازىی کردووەتەوە.