تەقینەوەی بۆمب لە شارەکانی ئیدلب و عفرینی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i384311-تەقینەوەی_بۆمب_لە_شارەکانی_ئیدلب_و_عفرینی_سوریا
بە هۆی تەقینەوەی دوو بۆمب لە شارەکانی ئیدلب و عفرینی سوریا ژمارێک لە خەڵک کوژران و بریندار بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 27, 2020 04:02 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمب لە شارەکانی ئیدلب و عفرینی سوریا

بە هۆی تەقینەوەی دوو بۆمب لە شارەکانی ئیدلب و عفرینی سوریا ژمارێک لە خەڵک کوژران و بریندار بوون .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە بە هۆی تەقینەوەی دوو بۆمب لە شارەکانی ئیدلب و عفرینی سوریا ، دوو کەس کوژران و 16 کەسیش بریندار بوون .

سەر لە بەیانیی یەکشەممەش لە تەقینەوەی تیرۆریستیی لە بازاڕی میوە و سەوزەی شاری سەرێکانی ، لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا ، هەشت کەسی مەدەنی کوژران و 20 کەسی دیکەش بریندار بوون .

حەوتەی رابردووش لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری سەرێکانی دوو منداڵ گیانی خۆیان لە دەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون .