ئاب 01, 2020 13:58 Asia/Tehran
  • کۆمپانیایەکی ئەمریکی نەوتی ناوچه کوردنشینەکانی سووریا بەرهەم دێنێت

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە هاوکاریی ئەم دواییەی کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکی بۆ نوێ کردنەوەی دامەزراوە نەوتییەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان، بە ڕاگەیاندن و هاندانی کۆشکی سپی ئەنجام دراوە.

 

 مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوێنێ ڕایگەیاند کە کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکا لەگەڵ کوردی سووریا بۆ نۆژەن کردنەوەی دامەزراوە نەوتییەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە سووریا ڕێککەوتووە.

ماڵپەڕی هەواڵی ئەمریکی ئەلمانیتۆر لە سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕاپۆرتی دا کە ڕێککەوتنی نەوتیی نێوان کۆمپانیایەکی ئەمریکی و هێزەکانی ناسراو بە هێزەکانی دیمۆکراتی سووریا(هەسەدە) بە رێبەرایەتی مەزڵۆم کۆبانی، هەگتەی ڕابردوو بە ئاگادار بوونی تەواو و هاندانی کۆشکی سپی واژۆ کراوە.

سەرچاوە ئاگادارەکان وتوویانە ئەو کۆمپانیا نەوتییە ئەمریکییە ناوی دێڵتا کرسنت وزەیە و دەمێکە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ کوردەکان لە گفتوگۆدایە.

سەرچاوە ئاگادارەکان وتوویانە دەوڵەتی ئەمریکا رێککەوتووە دوو یەکینەی پاڵاوتنی نەوتی خاو بنێتە ئیختیاری کوردەکانی سووریا کە سەدا ٢٠ی پێداویستییەکانی ئەوان دابین دەکات.

سەرپەیڤ