شوبات 04, 2026 17:09 Asia/Tehran
  • فڕۆکەخانەی قامشلۆ بە فڕۆکەوانیی سڤیلی دیمەشق دەبەسترێتەوە

لیژنەیەکی سەر بە وەزارەتی ناوخوی حکومەتی جۆلانی، دەچنە فڕۆکەخانەی قامشلۆ بەمەبەستی گرێدانی فڕۆکەخانەکە بە فڕۆکەوانیی سڤیلی دیمەشق.

رامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، فڕۆکەخانەکە بەستراوەتەوە بە بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەوانیی سڤیلی دیمەشقەوە، هەروەها بەڕێوەبەرێک لەلایەن دیمەشقەوە و جێگرێک لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات-هەسەدەوە دیاری دەکرێن.

بەپێی زانیارییەکان، تیمێکی نێوخۆیی بۆ ئیدارەدانی فڕۆکەخانەکە دیاریکراوە.لەدوای رووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٤، فڕۆکەخانەی قامشلۆ داخراوە و تەنیا یەک فڕۆکەی رووسی تێیدا نیشتووەتەوە.فڕۆکە رووسییەکە لە ٢٢ی ژانڤییەی ٢٠٢٦ لەو فڕۆکەخانە نیشتەوە کە دواتر وا راگەیێندرا کە پێداویستییەکانی هێزی رووسیای بردووەتەوە.

 

سەرپەیڤ